بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی پاڵپشتی خۆیان لە دەست پێکردنەوەی رەوتی ئاشتی نێوان تورکیا و کوردەکان ڕاگەیاندووە. بەم حاڵەوە ئەوان زیاتر لەسەر ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە جەختیان کردووە.
ئەو ناوەندە ڕایگەیاندووە کە هەم لە نیوان حکومەتی تورکیا و هەم لە نێوان پەکەکەدا لەسەر ڕەوتی ئاشتی دژایەتی ڕوانگە هەیە.
بە گوێرەی ئەم شرۆڤەیە، ئۆجالان کە زیاتر لە 20 ساڵە لە زیندانە، بەڵام هێشتا کەسی سەرەکی لە ڕەوتی ئاشتی دێتە ئەژمار و هەژمۆنی خۆی لە نێو پەکەکەدا پاراستووە. بەم حاڵەوە لقی سەربازی پەکەکە لێکدانەوەی خۆیی لە دانوستانەکانی ئاشتی لەلایەن ئۆجالانەوە و حکومەتی تورکیا دەبێت و هەڵوێستی خۆی لەسەر خاڵەکانی حکومەت بە کوردەکان و پەکەکە رادەگەیێنێت.
Your Comment